٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم موبارەك: لەگەڵ پیاوماقوڵانی كاكەیی دەمانەوێ لێرەوە خزمەتی كوردایەتی بكەین

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- كارگێڕێكی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە پیاوماقوڵانی كاكەیی لە كەركووك، پێوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و لە ڕیزی پارتی درێژە بە كوردایەتی دەدەن. 

ئەمڕۆ یەكشەممه‌، كەمال كەركووكی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك- گەرمیان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەگەڵ دەیان كارگێڕ و ئەندامی پێشكەوتووی یەكێتی لە مەڵبەند و كۆمیتەكانی یەكێتی پێوەندییان بە پارتی كرد.

زیاتر گوتی، ئەوان بۆ كوردایەتی هاتوونەتە ناو پارتی و پارتی رێبازی كوردایەتییە بۆ خزمەتی كوردستان.

دواتر قاسم موبارەك كارگێڕی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی كە ئێستا هاتووەتە ناو پارتی گوتی، ئێمە دەمانەوێ لێرەوە خزمەتی كوردایەتی بكەین و بڕوای تەواومان بە رێبازی بارزانی هەیە.

باسی لەوەش كرد، لەگەڵ پیاوماقوڵانی سەربە پێكهاتەی كاكەیی لە شاری كەركووك، پێوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد كە پێشتر لەناو یەكێتیدا بوون، لێرە درێژە بە كوردایەتی دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار