نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا کرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/12/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوبه‌ى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا كرد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیى كار و چالاكییه‌كانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) به به‌شداریى میوانان و ئاماده‌بووانى كۆنفرانس، به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ناوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پیرۆزبایى له به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیمارات و گه‌له‌كه‌ى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێرێ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى سه‌رۆكى ئیمارات، بۆ به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه و كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسی (COP28)دا گه‌یشته دوبه‌ى و له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت.




