خەڵکی کەرکووک ئومێدێکی زۆریان بەپارتی هەیە

کەرکووک_KDP.info_ ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: خەڵکی کەرکووک هێندە دڵخۆشن بەگەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک ڕۆژانە بارەگای لقی 3ی پارتی پڕە لە خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکوک و تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش سەردانمان دەکەن، نەک تەنها ئەندام و لایەنگرانمان بگرە خەڵکی پارتیش نین، بەڵام ئومێدێکی زۆریان بە پارتی هەیە.
ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سامان ڕەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای کردنەوەی بارەگای لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕاگەیاندنی لیست و ناساندنی کاندیدەکانمان خەڵکێکی زۆر بەجۆش و خرۆشەوە سەردانمان دەکەن و دەیانەوێت لەم هەڵبژاردنە هەر ئەرکێکیان پێ بسپێرین ئامادەن و تەنانەت ڕۆژانی پشووش بارەگای لق پڕە لە خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکووک و حەوشە و باخچەی بارەگاش پڕە لەخەڵک ، بۆیە ئێمەش هەمیشە لە پێشوازی و خزمەتی خەڵک داین و ئێمەش دەستمان کردووە بە سەردانیکردنی خەڵک و خەڵکیش ئەوەی زۆر پێ خۆشە و ئەوەی هەیە ئێمە زۆر گەشبینین بتوانین سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بێنین ، چونکە خەڵکی خۆشەویستی خۆمان وای لە ئێمە کردووە زیاتر بەجۆش و خرۆش بین لە بانگەشە و کارکردن بۆ سەرکەوتنی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بۆ ئەنجومەنی پارێزگا.
سامان ڕەشید گوتیشی: هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی سەرکەوتنی مەزن تۆمار بکەین و ڕۆژانە بە هەزاران خەڵک دێنە بارەگای لقی سێی پارتی و هەمووشی ئەندام و لایەنگرانی پارتی نین و خەڵکێکی زۆر لەوانە پلەی حیزبیان نییە و خەڵکی لایەنی دیکەشن و بۆ یەکەمین جارە دێنە ناو لقی، بۆیە خەڵک زۆر خۆشحاڵن و ئومێدیان لەسەر پارتی هەڵچنیوە و جاری وا هەیە تا درەنگانی شەو پێشوازی لە خەڵک دەکەین، بۆیە ئەو جۆش وخرۆشەی خەڵک ئێمەی دڵخۆش کردووە، بۆیە ئەوانەی هەوڵدەدەن کادیرێک یان کەسێکی پارتی ببەنە ناوخۆیان ئەوە هیچ کاریگەری لەئێمە ناکات ، بەڵکو زیاتر سوورمان دەکات هەوڵەکان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی سەرکەوتنێکی وا بەدەست بێنین کەس باوەڕ نەکات.
بڵند ئیبراهیم




