کاندیدێکی پارتی: خەڵکی نەینەوا دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دەدەن

نەینەوا-KDP.info- کاندیدی ژمارە ٢٩ی پارتی لە نەینەوا پێی وایە، خەڵکی نەینەوا لە رۆژی ھەڵبژاردن لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵدەبژێرن و دەشڵێ، لە کاتی ھێرشی تیرۆرستانی داعش، پارتی بە باشترین شێوە خزمەتی خەڵکی نەینەوای کرد.
رەشید حوسێن، کاندیدی ژمارە ٢٩ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "داوا لە دەنگدەرانی سنووری پارێزگای نەینەوا دەکەم لە رۆژی دەنگدان لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵبژێرن، ئەو پارتەی ھەموو توانایەکی خستووەتە گەڕ بۆ بەرگری لە مافی ھاووڵاتیان بە ھەموو پێکھاتەکانەوە، خەڵکی پارێزگای نەینەوا لە بیریانە کاتی ھێرشی داعش پارتی چۆن توانی بەرگری لە خەڵکی سڤیل و بێدەسەڵاتی نەینەوا بکات و دەرگای بە ڕووی ئاوارەکاندا کردەوە".
کاندیدەکەی پارتی گوتیشی: "سەرەڕای ھەبوونی قەیرانێکی سەختی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و ئەو ھەموو فشارانەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەبوون لە سەردەمی ھێرشی داعش، بەڵام پارتی و حکوومەتی ھەرێم قەت رۆژێک لە رۆژان ئامادە نەبوون خەڵکی لێقەوماوی نەینەوا لە خۆ نەگرن و بە باشترین شێوە خزمەتیان کردن".
رەشید حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "خەڵکی نەینەوا لەگەڵ لیستی پارتین و بەرنامە و کارنامەی پارتیش بۆ چوار ساڵی داھاتوو دیارە، لە چوارچێوەی ئەو کارنامەیە ئێمە خزمەتی خەڵکی ئەو سنوورەکە دەکەین، جگە لە کارنامەی لیستی ١٩٧ی پارتیمان، خۆشمان ھەریەکەو لە بوارێکدا خزمەتی دەنگدەرانی نەینەوا دەکەین".
قائید میرۆ




