٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەواف گەرگەری: زۆربەی پێکھاتەکانی نەینەوا پشتیوانی لە لیستی ١٩٧ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- کاندیدێکی پارتی لە پارێزگای نەینەوا ده‌ڵێ، جگە لە پێکھاتەی کورد، عەرەبەکانی نەینەوا بە تایبەتی عەرەبەکانی زوممار و شنگال لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەدەن.

نەواف سەعدوون گەرگەری، کاندیدی ژمارە ٢٩ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "زۆربەی پێکھاتەکانی نەینەوا پشتیوانی لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن و جگە لە دەنگدەرانی کورد، پێشبینی دەکەم بەشێکی زۆری دەنگدەری عەرەبی نەینەوا بە تایبەتی برا عەرەبەکانی شنگال و زوممار لە رۆژی ١٨ی مانگ دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا".

کاندیدی ژمارە ٢٩ی پارتی لە نەینەوا گوتیشی: "لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پارتی داکۆکی لە مافی خەڵکی نەینەوا دەکات و ھەر داواکارییەکیان لە چوارچێوەی یاسادا بێت، ئەوە پارتی کار بۆ جێبەجێکردنی دەکات".

گەرگەری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئێمە زۆر جەخت لە گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھەموو ناوچەکانی نەینەوا دەکەین، چونکە داواکاریی زۆربەی ھاووڵاتیانە و پێویستیان بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ھەیە، پارتی لە چوار ساڵی داھاتوودا زۆرترین پڕۆژە دەگەیەنێتە ناوچەکانی نەینەوا".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار