٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەلایەن سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت لە لوتکەکەدا، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاریى کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار