سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شاره‌بان ده‌كات

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی دوێنێ شەو لە دیالە دەکات کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لانیکەم 27 کەس و دەڵێت، تیرۆر هێشتا هەڕەشەیەکی جیددیە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو به بۆمبى چێنراو و ده‌سڕێژ له ناوچه‌ى عومرانیه‌ى سنوورى قه‌زاى شاره‌بان له پارێزگاى دیاله ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هیدبوونى چه‌ندین هاووڵاتى و برینداربوونى چه‌ندانى دیكه.
خواى مه‌زن گیانى شه‌هیدان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. سه‌ره‌خۆشییان لێده‌كه‌ین، هاوخه‌میانین. هیواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین، نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كى پزیشكى بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان، ئاماده‌ن.
ئه‌و هێرش و په‌لاماره تیرۆرستییانه، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن كه تیرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كى جددییه و ده‌بێ هه‌موو هێز و توانایه‌ك و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و به پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/1




