مەسروور بارزانی چاوی بە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان دەکەوێت

ئیمارات-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی چاوی بە ژمارەیەك لە سەركردەكانی جیهان كەوت.
مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە دوبەی، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو. لەوانە شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو، شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بیشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن و ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یهكێتی ئەوروپا و قاسم توکاییڤ سەرۆکی کازاخستان و جۆن کێری نێردەی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی لوتکەی جیهانی کەشوهەوا، سەرۆکی حکوومەت لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا.




