دڵشاد شه‌هاب: به‌شداریكردنی هه‌رێم له كۆپ28 به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزی پێگه‌كه‌ی

ئیمارات-KDP.info- گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (كۆپ28)ـدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزی پێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دڵشاد شه‌هاب، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی و شانبه‌شانی چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان به‌شداری له كۆپ28 ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌شداریكردنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئاماده‌یی كورد له كۆنفرانسه گه‌وره و گرنگه‌كانی جیهان.
روونیشیكرده‌وه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌كانی رابردوو و ئێستا و ئایینده‌ش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی پیسبوونی ژینگه، بۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو رووی سیاسی و پیشه‌ییه‌وه جێی بایه‌خن.
باسی له‌وه‌ش كرد، نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پسپۆڕییه‌كانی ژینگه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ن. دڵشاد شه‌هاب، جه‌ختی كرده‌وه به‌شداریكردنی كورد و سه‌ركردایه‌تی كوردستان له‌و كۆنفرانسه پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی و ئایینده‌یییه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، له‌پاڵ چالاكییه ژینگه‌ییه‌كان شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی دایه دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میوان و سه‌رۆك و سه‌ركرده جیهانییه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كوردستان خاوه‌نی پێگه‌ی به‌هێزی خۆیه‌تی و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی به‌هێز و ئیعتوباربۆدانراوه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو بۆ به‌كارهێنانی وزه‌ی پاك ده‌نێت و رۆژانه ناوچه‌كانی كوردستان سه‌وز ده‌كات و به‌نداوی بچووك دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر بكه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.




