٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەسام شنگالی: خەڵک زۆر بەگەرمی پێشوازی لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدی ژمارەی ٢ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کاتێک بۆ بانگەشە دەچینە لای خەڵک و داوای دەنگیان لێ دەکەین پرسیار دەکەن سەر بەکام لیستن؟ کاتێک دەڵێین لیستی ١٩٧ی پارتین، ھاووڵاتییان زۆر بەگەرمی پێشوازی لە بانگەشەی ئێمە دەکەن.

بەسام بەکر شنگالی، کاندیدی ژمارە ٢ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کاتێک بۆ بانگەشە دەچینە لای خەڵک و داوای دەنگیان لێ دەکەین پرسیار دەکەن سەر بەکام لیستن کاتێک پێیان دەڵێین لیستی ١٩٧ی پارتین ھاووڵاتییان زۆر بەگەرمی پێشوازی لە بانگەشەی ئێمە دەکەن، ئامانجی سەرەکیمان سەرخستنی لیستی پارتییە، لەناو پارتیشدا ئێمە داوای متمانە لە دەنگدەرانی پارێزگای نەینەوا دەکەین بۆ ڕۆژی ھەڵبژاردن.

کاندیدی لیستی پارتی لە نەینەوا دەشڵێت: پارتی ئەوەندە خزمەتی خەڵکی کردووە بەشانازییەوە داوای دەنگ لە خەڵکی نەینەوا دەکەی، ئەوەیش بۆ ئێمە جێگەی فەخرە کاندیدی لیستی حزبێک بین خۆی بە خاوەنی خەڵک بزانێت.

بەسام بەکر شنگالی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئامانجی ئێمە ئاشکرایە لەو ھەڵبژاردنە، پارتی دەیەوێ دوای ھەڵبژاردن چەندین ھەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا بنێت، ھەر لە باشترکردنی گوزەرانی ھاووڵاتییان و مەلەفی ئەمنی و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەیان، بەتایبەتی ئەوانەی زەرەرمەندبوونە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار