گوھدار مزووری: ١٤٢ کەس لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەشانەوە داوای قەرزیان کردوە
__2023_11_29_h20m2s48__HK.jpg)
بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لەپارێزگای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە ١٤٢ کەس لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەیان پێشکەش کردووە، ئەگەر قۆناغی یەکەم سەرکەوتووبێت ئەوە قۆناغی دووەم ژمارەیەکی زیاتری ھاووڵاتییان سوودمەند دەبن.
گوھدار مزووری، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی بەرنامەی گەشانەوە لە قۆناغی یەکەمدا ١٤٢ خاوەن کار پڕۆژەیان پێشکەش بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی سوودمەندبوون لە وەرگرتنی قەرز کە لە ١٥ ملیۆن تا ١٥٠ ملیۆن دەبێت، لەو ١٤٢ کەسەی پڕۆژەیان پێشکەش کردووە ٢٥ کەس سوودمەند دەبن، پڕۆژەی گەشانەوە تەنیا سێ جۆر دەگرێتەوە ئەوانیش پڕۆژەی پشەسازی و کارگە و پڕۆژەی دیکەش ھەن.
بەڕێوەبەری قەرزی بچووک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پڕۆژەی گەشانەوە کاریگەری لەسەر ڕێژەی بێکاری دەبێت و جگە لەوانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی قەرزەکە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتییانیش دەرفەتی کاریان بۆ پەیدادەبێت.
گوھدار مزووری گوتیشی: دوای قۆناغی یەکەم پێداچوونەوە بە پڕۆژەی گەشانەوەدا دەکرێت بەمەبەستی فراوانکردنی، ئەگەر قۆناغی یەکەم سەرکەوتووبێت و سوودی ھەبێت ئەوە بێگومان قۆناغی دیکەش بەڕێوەیە و ژمارەیەکی زیاتر ھاووڵاتییان سوودمەند دەبن، بەڵام ھێشتا ئێمە لە قۆناغی یەکەمین.
قائید میرۆ




