٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەمال خدر ئال شەشۆ: ئامانجی پارتی گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ ناوچە ئێزدینشینەکان

سەرچاوە: KDP.info

جەمال خدر ئال شەشۆ، کاندیدی ژمارە ٤٧ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ١٩٧ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵیت: ئامانجمان گەیاندنی خزمەتگووزارییە بۆ ناوچە ئێزینشینەکان و دەمانەوێت لە ڕیگەی ئەم ئەنجوومەنەوە دادپەروەریی لە خزمەتگووزارییەکان دا هەبێت لە پارێزگای مووسڵ.


جەمال خدر ئال شەشۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئامانجی پارتی گەیاندنی خزمەتە بە شنگال و هەموو جارێک کارێکی کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بە خەڵک بگات و خەڵک دەزانێت پارتی دەتوانێت خزمەتگوزاری بە ناوچە ئێزدینشینەکان بگەیەنێت بە تایبەتی شنگال چونکە دوای داعش شنگال بێبەش بووە لە خزمەتگوزارییەکان.


دەشڵێت: ئێستا کێشەی زۆر لە شنگال هەن، دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە خزمەتگوزاری بگەنە شاری شنگال بە تایبەت لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی.

ئاماژەیشدا: هەمیشە ئێمە خۆمان بە خزمەتکاری ڕزگاربووانی دەست داعش داناوە و دەبێت ئەم مەلەفە چاودێری بکرێت و زیاتر گرنگیان پێ بدرێت.

لە کۆتایشدا گوتی: خەڵک متمانەی بە پارتی هەیە و پشتیوانییەکی گەورە لە کاندیدانی دەکەن و دەزانن  تەنیا پارتییە دەتوانێت خزمەت بە ئێزدییەکان بکات.

كــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار