بە گوژمەی حەوت ملیار دینار 14پڕۆژە لە شێخان لە بواری جێبەجێکردن دان

شێخان_KDP.info_ قایمقامی قەزای شێخان ئاشکرایکرد: لە سنووری قەزای شێخان بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار 14پڕۆژە لە سێکتەری جیاجیا لە بواری جێبەجێکردن دان.
سەرداری شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە قەزای شێخان حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری داوە و ئێستا لە سنووری قەزاکە بەشێوەیەکی گشتی بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەموو بوارەکانی شارەوانی، ڕێگاوبان، ئاو، قیڕتاوکردنی شەقامی ناوخۆیی، کارەبا، وەرزش و لاوان، تەندروستی و پەروەردە کە ژمارەیان 14 پڕۆژەیە لە بواری جێبەجێکردن دان.
سەردار شێخ یەحیا گوتیشی: پڕۆژەکان کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێک لەوانە تەواوکراون و بەشێکی دیکەش کاریان تێدا بەردەوامە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەش لە قەزای شێخان جێبەجێ بکرێن.
بڵند ئیبراهیم




