٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قەزای بەردەڕەش دوای سەردانی سەرۆک بارزانی دەست بە دروستکردنی هۆڵێکی بۆنەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک_KDP.info_ دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ قەزای بەردەڕەش و داوای هاووڵاتییان بۆ ئەوەی هۆڵێکی بۆنەکان دروست بکرێت، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە دروستکردنی هۆڵەکە بکرێت.

بەرێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری لە دهۆک، ئەمیر عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمساڵ بڕیاردراوە کۆمەڵگایەکی ڕۆشنبیری لە قەزای بەردەڕەش دروست بکرێت و لە مانگی چواری ئەمساڵ خستومانەتە ناو بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کە چەندین هۆڵ و شوێنی ڕۆشنبیری و هونەری لە کۆمەڵگاکە دروست بکرێت، دوای سەردانی سەرۆک بارزانیش گرنگی زیاتر بە بابەتەکە درا، چونکە لە بەردەڕەش ئەو بۆشاییە هەیە و پێویستی بە کۆمەڵگایەکی ڕۆشنبیری هەیە، بۆ ئەوەی خزمەتی ناوچەکەی پێ بکرێت، دەرخستەش بۆ کۆمەڵگاکە وەکو ئەوەی شێخان ئامادەکراوە.

ئەمیر عەلی گوتیشی: ئێمە دەمێکە ئەو پێشنیارەمان کردووە و ئێستا کاری لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێ و دروست بکرێت. 
قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەشیش لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: لە دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ قەزای بەردەڕەش، ئێستا هەوڵەکان دەستپێکراون بۆ دروستکردنی هۆڵی بۆنەکان و زەوی بۆ تەرخانکراوە و پڕۆژەکە دراوەتە کۆمپانیا و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە دروستکردنی بکرێت.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار