٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زاخۆ.. بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری دانرا

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی نزیکەی شەش ملیار دینار، بەردی بناغەی بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری دانا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەژێر چاودێریی گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ بەردی بناغە بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی پێنج ملیار و 767 ملیۆن و 586 هەزار دینار لە هەردوو قەزای باتیفا و ناحیەی بەرکارێ لە سنووری زاخۆ دانرا.

پڕۆژەکان بریتین لە:

- دروستکردنی رێڕەوی ئاوەڕۆ لە سەنتەری قەزای باتیفا و ناحیەی بێگۆڤا.

- دروستکردنی شوستەکانی شەقامی 15 مەتری، چاندنی دار و رووناککردنەوەی جووت ساید و شەقامەکان لە قەزای باتیفا.

- دروستکردنی رێگەی گوندەکانی (شێرخواسکێ، ئاڤهێ تا بارهۆلێ، گوڤکا سەری، غۆلدیا، مێسکێ) لە ناحیەی بێگۆڤا.

- دروستکردنی رێگەی سەرەکی هیزاوا – دەرکار، بە درێژایی 1350 مەتر.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بە سوپاسەوە، بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاوادانکردنەوەی زاخۆ بەردەوامە و رۆژانە پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین".

بە گوتەی گوهدار شێخۆ، "مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هاوکارە بۆ ئەوەی هەرچی پڕۆژەی پێویستە بۆ سنووری زاخۆ لە زووترین کاتدا بچنە بواری جێبەجێکردنەوە. زۆرینەی رێگاوبانەکانی زاخۆمان نۆژەنکردوونەتەوە و کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی دیکەش بەردەوامە".

هەواڵی پەیوەندیدار