٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامى راگەیاندنی پارتی ​له‌ یادى (٣٠)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دەنگی کوردستان-زاخۆ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٣٠)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ڕادیۆی دەنگی کوردستان-زاخۆ) پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کادیران و كارمەندانی دەكات. 

دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە زاخۆ

ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی ڕادیۆی زاخۆیە، کە بە ڕێنمایی و بڕیاری (سەرۆک بارزانی) دامەزرا وەک یەکەمین کەناڵی ڕادیۆیی لەو دەڤەرە ئازیز و دەلالەدا، ئەو دەسکەوتەش هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان و بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و بیسەرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان/زاخۆ دەکەین، وێڕای سوپاسگوزاری و دەستخۆشیمان، ئومێدەوارین بۆ لەمەودوا زیاتر و لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن.

لەو یادەدا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ ڕادیۆی دەنگی کوردستان-زاخۆ دووپات دەکەینەوە و هیوادارین وەک هەمیشە ڕۆڵی شیاو و کاریگەری خۆتان ببینن لە جێبەجێکردنی کار و ئەرکی ڕۆژانەتان و ئەو پەیامە پیرۆزەی خزمەت بەو ئەزموونە و خواست و ویستی هاووڵاتیان دەکات. 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار