ئەلحان محەمەد سەعید: بەبێ جیاوازی پارتی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی نەینەوا دەکات
__2023_11_28_h16m55s39__ER.jpg)
کاندیدی ژمارە چواری لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا ئاشکرایکرد: پارتی بەردەوام دەبێت لەسەر خزمەتکردنی خەڵکی نەینەوا بە ھەموو پێکھاتەکانەوە گوتیشی: بە مەبەستی خزمەتی زیاتر پارتی پێویستی بە دەنگی زیاتر ھەیە.
ئەلحان محەمەد سەعید، کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پارتی لە ڕابردوودا زۆر خزمەتی خەڵکی نەینەوای کردووە لە هەموو بوارەکاندا و لە ئایندەشدا بەردەوام دەبێت، بەڵام بۆ ئەوەی بەھێزتر کار بکەین بۆ خزمەتی ھاووڵاتییان پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێویستی بە کورسی زیاترە و داوا لەدەنگدەرانی نەینەوا دەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی و کاندیدی ژمارە ٤ بدەن.
کاندیدی ژمارە ٤ی پارتی دەشڵێت: کارەکانمان لە ڕابردوودا شایەتی ئەوەمان بۆ دەدەن چەند خزمەتی خەڵکی نەینەوامان کردووە، بەتایبەتی خزمەتی خۆشک و برایانی ئاوارە لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان.
ئەلحان محەمەد سەعید ڕوونی کردەوە: بەڵێن بە دەنگدەرانی خۆمان دەدەین وەک لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ھەمان سیاسەتی پێشوو بەردەوام دەبین لەسەر خزمەتی خەڵکی نەینەوا بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، بەتایبەتی خزمەتی ئاوارە بەڕێزەکان دەکەین کە نۆ ساڵە لە ئاوارەیی دا دەژین و پێویستییان بە ئاوڕ لێدانەوە ھەیە.
قائید میرۆ




