٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەکبەر حەیدەر خان: خەڵکی خانەقین دەزانن پارتی سازش لەسەر مافی گەلی کورد ناکات

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین_KDP.info_ بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە خانەقین بەشێوەیەکی ئارام لە لایەن کاندیدانی پارتی بەڕێوە دەچێت و کاندیدەکانی ئێمە لەناو جەماوەردان و خەڵکیش پێشوازی باشیان لێ دەکات، چونکە دەزانن پارتی حیزبێکە خاوەن هەڵوێستە و هیچ کات سازش لە سەر مافەکانی کورد ناکات.

ئەکبەر حەیدەر خان، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری دیالە باش بەڕێوە دەچێت، کاندیدانی ئێمە بانگەشەمان بە هێمنی و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و لەناو خەڵکدان و وێنە و پۆستەری خۆیان بڵاوکردۆتەوە، ئێمە تاکۆتایی بانگەشە بەو شێوەیە بەردەوام دەبین، هیوادارین خەڵکی خۆمان باشترین لیست و کاندید دیار بکەن و دەنگی پێ بدەن، بەداخەوە هەندێک پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدەکانی ئێمە دەکرێت، پۆستەر و وێنە بە ڕیز هەڵواسراوە تەنها هی کاندیدی پارتی دەدڕێندرێت، ئەمەش بۆ بەهێزی پارتی دەگەڕێتوە و لێی دەترسن و دەزانن پارتی خاوەن هەڵوێستە و قەت خۆی ناچەمێنێت و سازش لە لەسەر مافی گەلی کورد ناکات و تەسلیم نابێت و لەسەر ئیرادەی گەلی کورد سوورە.
ئەکبەر حەیدەر خان گوتیشی: پێشوازی خەڵکی سنووری دیالە و خانەقین بەشێوەیەکی تایبەت لە کاندیدانی ئێمە وەکو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر باشە، چونکە نەیارەکانی ئێمە لەسەر هەڵوێستی خەڵکی خۆمان کار دەکەن و بە هەموو جۆرێک کاردەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە دوورخەنەوە و ڕێگای جۆراوجۆر دەگرنە بەر، بەڵام خەڵکی ئێمە ژێردەستی چەند ساڵەی خۆی بینی کە بێ هێزی کورد چەند تەعدایان لێکراوە، بۆیە پێم وایە بە هێزەوە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی دەبینن بەغدا تەعەدا لە هەموو هەرێمی کوردستان دەکات و سەرەڕای ئەوەی پابەندی هەموو ڕێککەوتنەکان بووە بەغدا بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان ڕەوانە ناکات.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار