سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى توركیا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/11/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز عه‌لى ڕزا گویناى، باڵیۆزى توركیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تى له بوارى بازرگانى و ئابووریدا كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانیش، به‌ڕێز باڵیۆزى توركیا ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هه‌ڵوێستى توركیاى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ریكى گفتوگۆى ته‌كنیكین.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




