٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم هەماهەنگیی زۆری لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆیدا هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە شاری هەولێر کۆنفرانسی بەدیجیتاڵیکردنی  سیستمی تەندروستیی کوردستان بەڕێوە چوو.

د. وائیل عەتائی، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو پێشکەوتنە خێرایەی لە کوردستان بەدی هاتووە، چاوڕوانکراو بووە، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی زۆری لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆیدا هەیە، بەتایبەتی لە ڕووی تەندروستی گشتییەوە، ئەمڕۆش بەهۆی ئەو هەماهەنگییەی هەیە لە نێوان کوردستان و ڕێکخراوە جیهانییەکانی تەندروستی هەنگاوی دیجیتاڵیی سیستمی تەندروستی ڕادەگەیەنین کە ئەوەش تەنها هاووڵاتییانی کوردستان لێی سوودمەند دەبن.

لەلایەن خۆیشییەوە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە کابینەی نۆیەم زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان کراوە تا لە کەرتی تەندروستی سوودمەند بن.

گوتیشی: سەرەتا لە مامەڵەی ڕۆژانەی ناو فەرمانگەکان و پاشتریش مامەڵەکانی دابینکردنی دەرمان کراونەتە دیجیتاڵی، ئەمڕۆش بابەتی دیجیتاڵی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ دەکەین کە خۆی لە بایۆمەتریی تەندروستی دەبینێتەوه تا بە بوونی کۆدێکی تایبەت تەواوی ڕاپۆرتە تەندروستییەکان و دابینکردنی بیمەی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت.

سیستمی دیجیتاڵیی تەندروستی لە کوردستان پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هاووڵاتییان دەگرێتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار