٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕێگەی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 60 هەزار هەلی کار ڕەخساوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ گوتی: لە هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ دراوە و ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکان پێداویستی ناوخۆ پڕبکرێتەوە، جگە لەوەش توانراوە 60 هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی خۆمان لەو پڕۆژانە بڕەخسێندرێت.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، فیراس سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ تا ئێستا توانراوە 60 هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی خۆمان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ برەخسێنین، چونکە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ هەنە، 1908 پڕۆژەی پەلەوەری گۆشت، 44 کارگەی ئالیکە، 13سەربڕخانەی پەلەوەرە، 103پڕۆژەی قەڵەوکردنی گۆلک و 88 پڕۆژەی مانگای شیر 88، جگە لەوەش پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ بەرەوپێش دەچێت بوارەکانی دیکەش دەبوژێنەوە، بۆ نموونە کە ئاژەڵ هەبوو پێویستی بە ئالیک هەیە و خەڵک  زیاتر گەنمەشامی دەچێنێت هەلی کار زیاد دەبێت و بوارەکانی دیکە وەکو چاندنی وێنجە و چاندنی جۆ کە ساڵانی پێشتر نرخی نەدەکرد ئێستا نرخێکی باش دەکات، بۆیە ئەمە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی کار دەڕەخسێنن.

فیراس سدیق گوتیشی: ئێستا لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیا هەیە مەوادی ئالیک هاوردە دەکات بۆ کارگەکانی ئالیک کە بەدەیان کۆمپانیا ئەو کارە دەکەن، ئەمە هەمووی وای کردووە هەر کۆمپانیایەک کۆمەڵێک هەلی کار بڕەخسێنێت، هەرچەند گرنگی بە پڕۆژەی ئاژەڵ بدرێت بوارەکان فراوان دەبن و هەلی کار زیاد دەکات، توانیومانە لە ڕێگەی ئەو پڕۆژانە 60هەزار هەلی کار بڕەخسێنین، پلان وایە ڕێژەکە زیاترش بکرێت، چونکە ئێستا لە گۆشتی پەلەوەر و هێلکە گەیشتووینەتە قۆناغی پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ، هەوڵ دەدەین لە بوارەکانی دیکەش پێویستی ناوخۆ پڕبکەینەوە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار