٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە دوزخورماتوو کەرنەڤاڵێک بۆ ناساندنی کاندیدەکەی سازدەکات

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو _KDP.info_ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو گوتی: بڕیارە سبەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و جەماوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵێکی شایستە بۆ ناساندنی کاندیدی خۆمان لە دوزخورماتوو ساز بکەین.

بەختیار هیجران ، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سبەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو کەرنەڤاڵێک بۆ ناساندنی کاندیدی خۆمان ساز دەکەین، دەمانەوێت تاکە کاندیدی خۆمان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بەخەڵکی خۆمان بناسێنین.
بەختیار هیجران گوتیشی: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دوزخورماتوو تا ئێستا باش بەڕێوە چووە، بەڵام بەداخەوە دوێنێ شەو وێنە و پۆستەری کاندیدی ئێمە لە قەزای دوزخورماتوو لێکراونەتەوە، بەڵام ئەمە ئێمە سارد ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لەسەر بانگەشە و زیاتر سوورمان دەکات، بۆیە بانگەشە بەردەوام دەبێت و کار دەکەین بۆ ئەوەی کاندیدی ئێمە سەرکەوێت و ببێتە نوێنەری خەڵکی خۆمان لە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافی خەڵکی خۆمان بکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین کاندیدێکی هەیە بەناوی تارا جەلال حەمید ژمارە 12 لە سەر لیستی 212ی هاوپەیمانی حسمی نیشتیمانی.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار