٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست ئامێدی: پرسی یەک بازنەیی ھەڵبژاردن بە یاسا ڕێکخراوە و پەیوەندی بە دەستوورەوە نییە

سەرچاوە: KDP.info

شارەزایێکی ھەڵبژاردن پێی وایە، یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان نەماوە و تەنیا دەمێنێتەوە سەر بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێم تۆمارکراون بڕیارەکانی ئەو دادگایە ھەندێک جار سەیرو سەمەرەن مرۆڤ نازانین بە چ ئاراستەیەک بڕیار دەردەکات.

سەربەست ئامێدی، شارەزای ھەڵبژاردنەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:
پێشتر دوو ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان ھەبوون، یەکێکیان تەواوبوونی ماوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بوو، بەڵام پەرلەمان ماوەی کۆمسیۆنی بۆ شەش مانگ درێژکردەوە و ئێستا ئەو ئاستەنگە نەماوە، ئاستەنگی دووەم سکاڵایەکەی سەر یاسای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانە بڕیارە ١٠ی مانگی داھاتوو دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری لەسەر بدات.

ئەو شارەزایەی ھەڵبژاردن گوتیشی: لەبەر ئەوەی دیار نییە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە چ ئاراستەیەکدا دەبێت، چونکە ئەگەر بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی ھەندێ بڕگەی نێو یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان نادەستوور وەسف بکات ئەوە پێشبینی دەکرێت بۆ چەند مانگێک پرۆسەی ھەڵبژاردن دوابخرێت، بەداخەوە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەیرو سەمەرن.

سەربەست ئامێدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بابەتی یەک بازنەیی بە یاسا ڕێکخراوە و ھیچ پەیوەندییەکی بەدەستوورەوە نییە، دەربارەی بازنەی کۆتاکانیش پێش دوو مانگ دادگا خۆی بڕیاری داوە پەرلەمانی عێراق یەک بازنە بێت، ھەرچی ژمارەی کورسی پێکهاتەکانیشە ھیچ سەرژمێرییەک نەکراو بۆ ئەوەی ژمارەی کورسی کۆتا لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دیار بکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار