٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حازم شنگالی: پارتی پابەندە بە کارنامەکەی بۆ چوار ساڵی داھاتوو

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی لە پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پارتی دوای ھەڵبژاردن پابەندە بە جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ چوار ساڵی داھاتوو دەشڵێ، بەشێکی زۆری دەنگدەران بەھۆی لیستی پارتییەوە بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەکەن.

حازم محەمەد شنگالی، کاندیدی ژمارە ١١ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە کاندیدی لیستی ١٩٧ی پارتین بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، خەڵکێکی زۆری سنووری پارێزگای نەینەوا بەھۆی ھەبوونی لیستی پارتییەوە بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەکەن و دەنگ بە کاندیدانی لیستی ١٩٧ی پارتی دەدەن.

کاندیدەکەی پارتی گوتی: دوای گەڕانەوەی پارتی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی نەینەوا لە هەموو پێکهاتەکانی سنووری ناوچەکە سەردانی بارەگاکانی پارتی دەکەن و خۆشحالن بە ھەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکە.

حازم محەمەد شنگالی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە لەچوارچێوەی لیستی پارتی دەرناچین، ھیچ بەڵێنێک بە دەنگدەرانی نەینەوا نادەین، چونکە ئێمە کارنامەی خۆمان ھەیە بۆ ھەڵبژاردن بۆ چوار ساڵی داھاتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، پارتی پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو ٢٧ خاڵەی لەنێو کارنەمەکەیدا ھاتووە و ھەموو بوارەکانیشی گرتووەتە خۆی.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار