ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2023_11_27_h14m16s56__ER.jpg)
پێشوازى له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لێده‌كه‌ین.
دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى وا ده‌خوازێت لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى، ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/27




