بژار خدر وەكوو یەكەم قایمقامی قەزای قوشتەپە سوێندی یاسایی خوارد

ههولێر-KDP.info- دوای بە قەزاكردنی ناحیەی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، یەكەم قایمقامی قەزاكە دەستبەكار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، ڕێورەسمی سوێندخواردن بۆ بژار خدر عومەر، قایمقامی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕێك خرا و سوێندی یاسایی خوارد.
لەبەر گرنگی و فراوانیی سنوورەكە، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناحیەی قوشتەپە كرا بە قەزا و بژار خدر وەكوو یەكەم قایمقامی قەزاكە دەستبەكار بوو.




