وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر ئەرکەکەی

ههولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای زیاتر لە ساڵێک دوورکەوتنەوە؛ بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 27-11-2023، لە رێوڕەسمێکدا گەڕایەوە سەر کارەکەی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یاوەریی شۆڕش ئیسماعیلی کرد کاتێک گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە. هەر یەکە لە لیوا روکن عیسا عوزێر، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە بەرپرسە سەربازییەکانی دیکەی وەزارەتەکە، ئامادەیی رێوڕەسمی دەستبەکاربوونەوەی وەزیری پێشمەرگە بوون.




