٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووکییەکان بە گەڕانەوەی پارتی دڵخۆشن"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_  بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: دوای شەش ساڵ لە داگیرکردنی بارەگاکانی ئێمە لە کەرکووک جارێکی دیکە گەڕاینەوە بۆ ناو جەماوەری خۆمان، ئەمەش بووە مایەی دڵخۆشی و خۆشحاڵی  جەماوەرەکەمان، بۆیە ئومێد دەکەین پێکەوە لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە بتوانین خزمەتی شاری کەرکووک بکەین و ببێتە پاڵپشتیەک بۆ ئەوەی  دەنگێکی باش بەدەست بێنین.

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک: بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ بە فەرمیی بارەگای لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کرایەوە، دوای ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان پارتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا کە شەش ساڵە بارەگاکانی ئێمە داگیرکرابوو، بەڵام جەماوەری ئێمە هەر لە کەرکووک بوو و گەڕاینەوە ناو جەماوەری خۆمان و زۆر خۆشحاڵبوون بە گەڕانەوەی پارتی، ئومێد دەکەین بتوانین لە خزمەتی خەڵکی خۆمان بین، ئێمە پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیانمان پێیە و ئومێدەوارین پێکەوە لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە بتوانین لە خزمەتی شاری کەرکووک دابین.

محەمەد کەمال گوتیشی: ئەو هەنگاوەی ئێمە دەبێتە پاڵپشتییەکی زۆر باش بۆ کاندیدانی ئێمە و باشتر دەتوانن بانگەشە بکەن، بۆیە ئومێد دەکەین پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی پارتی دەنگێکی باش بەدەست بێنێت لە پارێزگای کەرکووک.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار