٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو پۆندانەی لە هەرێم دروست کراون بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سوودی لێ وەردەگیرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری پێشووی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان   گوتی: ئەو پۆندانەی  لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراون بە بارینی ئەو بارانە ئاوی باشیان تێدا گلدەدرێتەوە و بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سوودی لێ وەردەگرن.

ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بارینی بارانی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان سودێکی زۆر باشی هەیە بەتایبەتی بۆ بەنداوە بچووکەکان، چونکە لە زۆر شوێن بارانێکی باش باریوە، بۆیە بەنداوە بچووکەکان سوودی باشیان بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبێت، بەڵام بەنداوی گەورە بەهۆی بەردەوام لەبەرڕۆییشتنی ئاو سوودی زۆریان نابێت و زۆر پێیانەوە دیار نابێت.

ئەکرەم ئەحمەد باسی لەوەش کرد: ئەگەر باران بارین بەو شێوەیە بەردەوام بێت سوودی زۆر باشی بۆ بەنداوە بچووک و پۆندەکان دەبێت و دەتواندرێت لە کەرتی کشتوکاڵ وئاژەڵداری دا زۆر باش سودیان لێ وەرگرن، چونکە دەتواندرێت ئەو بارانەی دەبارێت گلبدرێتەوە و سوودی لێ وەربگرن و بەفیڕۆ نەچێت، چونکە  ئاوی ژێر زەوی کەمی کردووە، ئەمە وا دەکات پارێزگاری لە ئاوی ژێر زەوی بکرێت و سوودیش لە ئاوی باران وەربگرین و بەفیڕۆ نەچێت، بۆیە ئەو پۆندانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستی کردوون زۆر گرنگ و باشن بۆ هەرێمی کوردستان، پلانێکی  زۆر باشە و هیوادارین بەردەوام بێت و لە هەموو ناوچەکان دروست بکرێن.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار