٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کردنەوەی بارەگای پارتی لە کەرکووک پەیامێکە بۆ پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک _KDP.info_   بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆی پارتی لە کەرکووک گوتی: کردنەوەی بارەگای پارتی لە کەرکووک پەیامێکە بۆ پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و پەیامێکیشە بۆ ئەو لایەنانەی ماوەی شەش ساڵە ئەم شارەیان بێبەش کردووە لە خزمەتگوزاری.

ماموستا ئەیاد خورشید ، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆی پارتی لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کردنەوەی بارەگای لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دڵنەواییە بۆ خەڵکی کەرکووک بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەتیش بۆ کورد، پەیامێکە بۆ پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن، ئەمەش دوای ڕووداوە نەخوازراوەکانی ساڵانی ڕابردوو، بۆیە پارتی قوتابخانەی پێکەوەژیان ویەکتر قبوڵ کردنە لەکەرکوک.
ماموستا ئەیاد خورشید گوتیشی: جگە لەوەش کردنەوەی بارەگای لقی سێی پارتی لە کەرکووک  پەیامێکە بۆ ئەو لایەنانەی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو ئەم شارەیان بێ خزمەتگوزاری کردووە و گەیاندوویانەتە  قۆناغێک خزمەتی پێکهاتەکان نەکرێت و پشتگوێ بخرێن، بۆیە دەستپێکێکی باشە و خواستی خەڵکی کەرکووکە، هیواخوازین بە سەرجەم پێکهاتەکان خزمەتی شارەکە بکەین و لە هەموو جیاکاری دووربین، لەمەودوا ئەو نادادپەروەرییەی لە کەکووک هەبووە نەمینێت و خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بێ جیاواز بکرێت، ئەمە ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستانە.


بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار