شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كار بكات

كه‌ركووك-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانیی له كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكان له عێراق دوابخرێت، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك نه‌كرێت، ترسیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی كردنه‌وه‌ی باره‌گای لقی سێی پارتی له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ له‌ناو پارتی كار بكات و هاتوین لێره پێكه‌وه‌ژیان پته‌و بكه‌ین و ئه‌و ناعه‌داله‌تیی و بێسه‌روبه‌رییه‌ی كه هه‌یه له كه‌ركووك له ڕێگای هه‌ڵبژاردنێكی پاكه‌وه كۆتایی پێ بهێنرێ و له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌و دۆخه سه‌پێندراوه كۆتایی پێ بێت.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كه ده‌رچووه له په‌رله‌مان كه ده‌واتر ده‌یانوت دژی كورده كه له ڕاستیدا دژی كورد نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كاتی خۆی پارێزگای كه‌ركووك به هه‌ڵه به وه‌زاره‌تی بارزرگانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه كه به ئه‌نقه‌ست ئه‌وه كراوه و داوا ده‌كات بۆ سنووری ئێستای كه‌ركووك چه‌ند فۆرمی خۆراك هه‌یه كه ئه‌وه‌ش قبوڵكراو نییه و به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان وتوه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كه‌ركووك ده‌بێ پشت به به‌ڵگه‌نامه‌كانی ساڵی 1957 ببه‌سترێت و ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك نه‌كرێت، ترسیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه.




