ئومێد سهباح: بۆ حكوومهت و پارتی هاووڵاتی سهنتهره

ههولێر-KDP.info- د. ئومێد سهباح، رایگهیاند كه بۆ حكوومهت و پارتی، هاووڵاتی سهنتهره، لهبارهی 700 ملیار دینارهكهوه رایگهیاند سەرجەم ڕێكارە كارگێڕییەكانی ناردنی تهواو بووه.
ئهمڕۆ یهكشهممه، د. ئومێد سەباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیران و ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی، ڕایگهیاند: بە نسبەت كابینەی نۆیەم و پارتیشمان هاووڵاتی سەنتەرە و سەرنجی یەكەممان بۆ خزمەتكردن لەسەر هاووڵاتیانە. لێرە هاتین گوێ لە هەڤاڵانی پارتیمان بگرین كە چۆن خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان بكەین.
لهبارهی دانوستان و كۆبوونهوه لهگهڵ بهغدا، ئاماژهی بهوه كرد: لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێمە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارمان لەسەر ئەوە كردووە كە لە پەیوەندییەكی بەردەوام بین لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی. جەنابی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی بەردەوام بووە و خۆی نەخشەداڕێژەری هەموو ئەو كارانە بووە كە لە بەغدا ئەنجاممان داوە.
د. ئومێد سهباح، لهبارهی چوونی شاندێكی حكوومهت بۆ بهغدا، ڕایگهیاند: بڕیارە سبەی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سهرۆك وهزیرانی عێراق سوودانی كۆدەبینەوە و باسی مووچە دەكرێت. جەنابی سەرۆكی حكوومەت خۆی لەسەر خەت بووە لەگەڵ سوودانی. هەوڵ دەدەین مافەكانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزین.
لەبارەی بابەتی نەوت لە دوای 1/12ـهوه بڕیارە گفتوگۆی دیكە بكرێت، وەزیری نەوتی عێراق هاتە هەولێر و هەندێك داواكارییان هەبوو، هەموو داواكارییەكانمان بە نووسراوێكی فەرمی سێ ڕۆژ لەمەوبەر پێدان، بڕیارە لە 3/12ـی دانیشتنێكی دیكە بكەین، بۆ ئەوەی حكوومەتی فیدڕاڵی بڕیاری خۆی بدات كە تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەستۆ بگرێت یان نا؟ ئەمە مافێكی دەستووریی هەرێمی كوردستانە كە تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەستۆ بگرن. ئێمە لەگەڵ ئەوەین دەستبەجێ نەوت هەناردە بكرێت، بەڵام ئەمە دەوەستێتە سەر دابینكردنی تێچووی بەرهەمهێنانەكە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە.
لهبارهی 700 ملیارهكهوه، ڕایگهیاند: سەرجەم ڕێكارە كارگێڕییەكان بۆ 700 ملیارەكە تەواو بووە و نووسراومان كردووە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە پارەداركردنی هەموو وەزارەتەكانی خۆیان كردووە و بڕیارە ناردنی پارە بۆ ئێمەش بەردەوام بێت.




