بارەگای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک کرایەوە

کەرکووک-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك گەرمیانی پارتی و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و كەسایەتییەكانی كەركووك لە رێورەسمێكدا بە ئاڵای كوردستانەوە بارەگای لقی سێی پارتی لەكەركووك كرایەوە.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدانی دووی ئەیلوول و كەسوكاری پێشمەرگە و كەسایەتی و نەتەوە و پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەكان بەڕێوەچوو، لەهەمانكاتیشدا پێشوازی لە جەماوەری پارتی لەشارەكە دەكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە سیی كاندید و بە لیستی ژمارە سەد و نەوەد و حەوت، بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكات، كە وابڕیارە رۆژی هەژدەی كانوونی یەكەمی دووهەزار و بیست و سێ بەڕێوەبچێت.




