٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی پارتی لە کەرکووک: لەسەر خەتین و کێشەی بڕینی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان چارەسەر دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک _KDP.info_ سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، لەسەر خەتین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو خێزانانەی، کە بەشە خۆراکی مانگانەیان لە کەرکووک راگیراوە کە زیاتر لە 10هەزار کەس دەبێت.

ماموستا حەسەن مەجید ، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، 10هەزار و799کەس لە کەرکووک لە پێکهاتە جیاوازەکان بەشە خۆراکی مانگانەیان راگیراوە، ئەمانە پسوولەی خۆرامی خۆیان لەکاتی خۆی نوێ نەکردۆتەوە، بۆیە پێویستە یەکەکە یەکە لەو کەسانەی ئەوخێزانانە لەبچووک تاگەورە بچنە بەردەم  پسولەی خۆراکی کەرکوک و بیسەلمێنن کە هەن ،ئەمەش قەلەبالغیەکی زۆر دروست بووە، بۆیە داوامان کردووە تیم دروست بکرێت و خۆیان سەردانی خەڵک بکەن، نەک خەڵک بێزار بکەن وئەزیەت بخۆن.

ماموستا حەسەن مەجید گوتیشی، ئێمە وەکو پارتی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە بەغدا و کەرکوک لەسەر خەتین بۆ ئەوەی ئەوکێشەیە چارەسەر بکەین و بەردەوام دەبین تاوەکو چارەسەر دەبێت  و رێگە نادەین بەشە خۆراکی یەک کەسیش رابگیرێت ، چونکە ئەمە کەمترین مافی خەڵکی شاری کەرکوکە و داکۆکی لە مافی خەڵک دەکەین .

پارتی دیموکراتی کوردستان بە30کاندید بە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردووە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار