٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلیمە ناسر: رێژەیەکی زۆری عەرەبی نەینەوا دەنگ بە پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی عەرەبی لیستی ١٩٧ی پارتی لە پارێزگای نەینەوا ئاشکرایکرد، دوای ساڵی  ٢٠١٤ تێگەیشتین پارتی و ھەرێمی کوردستان چەند لەگەڵ پێکەوەژیانن و جیاوازی ناکەن لەبەر ئەوەیش خۆم لەسەر لیستی پارتی کاندید کردو بەشێکی زۆری دەنگدەرانی عەرەبی نەینەوا لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن.

سەلیمە ناسر، کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" من وەک ژنێکی عەرەب شانازی بە پارتییەوە دەکەم و پێش ساڵی ٢٠١٤ خەڵکێکی زۆری عەرەب لە پارێزگای نەینەوا رەنگە بۆچوونێکی جیاوازی ھەبێت بەرامبەر بە کورد، بەڵام دوای ساڵی ٢٠١٤ ئێمە ھاتینە ھەرێمی کوردستان و زۆر حەقیقەت ھەبوون تێگەیشتین کە پێشتر زانیاری ئەوتومان نەبوو لەسەری، یەکێک لەوانە راستی و دروستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

کاندیدی ژمارە ١٦ی پارتی دەشڵێت" نزیک دەەبینەوە لەمانگێک بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستی پێکردوە و زۆربەی ناوچەکانی شنگال و نەینەوا گەڕاوم و چوومەتە تەلەعفەر خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی بۆچوونیان باشە دەربارەی لیستی ١٩٧ی پارتی لە رۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنیش بەدیار دەکەوێ لیستی پارتی لە پێشەوە دەبێت.
سەلیمە ناسر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ئێمە لەسەر لیستێک کاندیدین ھەموو پێک ھاتەکانی نەینەوای تێدایە و خۆم کەلە نەتەوەی عەرەبم ھیچ جیاوازیەک نابینم لەنێوان پێک ھاتەکان و دڵنیام ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری عەرەبی نەینەوا دەنگیان بۆ لیستی پارتییە، ھەر پارتیش بەرگری لەو خەڵکەی کردوە بۆیە پارتی ھەڵدەبژێرن، داوا لەدەنگدەرانی سنوری پارێزگای نەینەوا دەکەم دەنگ بە لیستی پارتی و دەنگدەرانی بدەن بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتیان بکەین.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار