٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی لیستی پارتی لە بەغدا: پشتیوانیەکی زۆر باش لە کاندیدی ئێمە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info


بەغدا_KDP.info_ سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بۆ ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەڵێت، ئێمە لە پارێزگای  بەغدا کاندیدێکمان هەیە وەک کۆتایی کوردانی فەیلی و پشتگیری و پشتیوانییەکی باش لە کاندیدی ئێمە دەکرێت، بۆیە گەشبینین کاندیدەکەمان سەردەکەوێت.


ئیسماعیل سایەمیر ، سەرۆکی لیستی 212ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بانگەشە بۆ کاندیدی خۆمان بەردەوامی هەیە و دوێنێش  لە بەغدا لە بارەگای لقی پێنج کەرنەڤاڵێکی گەورەمان ئەنجامدا و خەڵکێکی زۆر بەشداری تێدا کرد و دیار بوو کە خەڵک لەبەغدا بە کورد و پێکهاتەکانی دیکەش پشتگیری لە کاندیدی ئێمە دەکەن، بۆیە ئومێدێکی زۆرمان هەیە کە کاندیدی ئێمە سەردەکەوێت و لەرێگەی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا خزمەتی خەڵکی خۆمان دەکات، بەتایبەت کوردانی فەیلی.

ئیسماعیل سایەمیر گوتیشی،  بەشێوەیەکی فراوان دەستمان بە بانگەشە کردووە بۆ کاندیدی خۆمان وبەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنێت وببێتە نوێنەری خەڵکی خۆمان و خزمەت بە خەڵکی خۆشەویستی خۆمان بکات  ، چونکە بوونی نوێنەرمان لەئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەتوانی زیاتر دەنگی خەڵک بگەینێت و خزمەتیان بکەت.
ئازاد ئەکبەر یار کەرم کاندیدی کورسی کۆتایی فەیلی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ژمارەی 212یە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار