په‌یامى سەرۆكی هەرێمی كوردستان له یادى 25ى نۆڤه‌مبه‌ردا

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ یادی 25ـی نۆڤێمبەر كە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانە، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ كه‌مپه‌ینى 16 ڕۆژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژى كچان و ژنان و هه‌راسانكردنیان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستینه‌وه.
له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌میان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانییانه نادات. تاكه دڵنه‌وایى بۆ ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانییان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانینه‌وه له ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستایانى ئایینى و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانین كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن.
له‌م یاده‌دا پابه‌ندیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به ئیراده‌یه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتیژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌رگیز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان كۆڵ ناده‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/25




