٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئارەزوو شوانی: خەڵکی کەرکووک دەزانن ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئایندەی شارەکەیە بۆیە پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دەکەن.

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_  کاندیدی ژمارە 12ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: بانگەشە بۆ لیستی 197ی پارتی لە کەرکووک بەردەوامە و خەڵکی ئێمە لە هەر کوێ بن ئێمە دەچینە ناویان و خۆمان پێدەناسێنین و خەڵکیش زۆر باش پێشوازیمان لێ دەکەن و دەزانن ئەمجارە هەڵبژاردن چارەنوسسازە و بۆ ئایندەی کەرکووکە.

ئارەزوو جەبار شوانی، کاندیدی ژمارە 12ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن  بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و کار بۆ پرسە نەتەوایەتییەکان لە کەرکووک دەکرێت و پێویستە بە هەمووان بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ و کورسی لە کەرووک بەدەست بێنین چونکە کورد لەوێ زۆرینەیە، لەبەر ئەوە  سوپاسی خەڵکی کەرکووک دەکەین کە پێشوازییەکی زۆر باشمان لێ دەکەن و خەڵک بە جۆرێک پێشوازیمان لێ دەکەن کە پارتی و کورد گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک.

ئارەزوو جەبار شوانی  گوتیشی: بەپێی ئەو پێشێوازییە گەرمەی لە ئێمە دەکرێت  پێشبینی دەکرێت ئەم جارە کورد و بەتایبەت پارتی دەنگ و کورسیی زۆر بەدەست بێنێت، چونکە ئەمجارەخەڵک پێی وایە ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە و بۆ ئایندەی کەرکووکە، بۆیە بەهەموو شێوەیەک پێشوازییەکی باش لە کاندیدانی پارتی دەکرێت و دەنگێکی باش بەدەست دێنین.

گوتیشی: زۆر جار باس لەوە دەکرێت پارتی لە دەرەوەی کەرکووک کەرنەڤاڵ ئەنجام دەدات ئەمەیان لەبەر ئەوەیە کوردی کەرکووک لە هەر شوێنک بێت ئێمەش لەوێین و ئێمە دەمانەوێت خۆمان بچین بۆ ئەو شوێنەی خەڵکی خۆمانی لێیە و خۆمانیان پێ بناسێنین، دوای گەڕانەوەی بارەگای لقی پارتیش بۆ کەرکووک بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری خەڵکی خۆمان گەورەترین کەرنەڤاڵ ئەنجام دەدەین.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار