٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 197ی پارتی لە کەرکووک بەشێوەیەکی ئارام بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کاندیدانمان بەشێوەیەکی زۆر باش و ئارام بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ ناساندنی لیست و کاندیدانی خۆمان لە کەرکووک ئەنجام بدەین.

سامان ڕەشید، ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سامان ڕەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لیستی 197ی پارتی کە لە کەرکووک 30 کاندیدمان هەیە بەشێوەیەکی زۆر ئارام و ڕێکوپێک بەردەوامە و پێشوازییەکی گەرمیش لە کاندیدانی پارتی دەکرێت، بەردەوامیش دەبین تا کۆتایی بە بانگەشە دێت، چونکە دەمانەوێت لە کەرکووک زۆرترین دەنگ بەدەست بێنین و پرۆسەی بانگەشەش بەئارامی بەڕێوە بچێت.

سامان ڕەشید گوتیشی: بڕیارە بۆ ناساندنی لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کەرنەڤاڵێکی گەورە ساز بکەین بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە ناو شاری کەرکووک، ئەمەش دوای کردنەوەی بارەگای لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.

گوتیشی: کاندیدەکانی ئێمە بەردەوام لە ناو خەڵکدان و سەردانی خەڵکی خۆمان دەکەن و خەڵکیش پێشوازی زۆر باش لە کاندیدەکانی ئێمە دەکەن، بۆیە پرۆسەکە باش بەڕێوە دەچێت، ئێمەش لەگەڵ ئەوە داین پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەئارامی بەردەوام بیت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار