٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەمیلە ئەسوەد: خەڵکی نەینەوا داوای گەڕانەوەی پارتی بۆ ھەموو ناوچەکە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدی ژمارە ٢٥ی لیستی پارتی لە پارێزگای نەینەوا دەڵێ: خەڵکی پارێزگاکە داوای گەڕانەوەی پارتی بۆ ھەموو ناوچەکانی نەینەوا دەکات، پارتیش بۆ چوار ساڵی داھاتوو پلانی ھەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە.

جەمیلە ئەسوەد، کاندیدی ژمارە ٥٢ی پارتی لە پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بانگەشەی پارتی لەلایەن کاندیدانی لیستی ١٩٧ لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەردەوامە و  سەردانی جەماوەری ھەموو ناوچەکانی پارێزگاکە دەکەین بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بۆ لیستی پارتی مسۆگەر بکەین، خەڵکی ناوچەکەش بەردەوامن لە پشتیوانی کردنی لیستی ١٩٧ی پارتیمان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.
کاندیدی ژمارە ٥٢ی پارتی لە نەینەوا دەشڵێت: خەڵکی نەینەوا دەیەوێ پارتی بە شێوەیەکی فەرمیی بگەڕێتەوە سنوورەکە و ئێمەیش لەدوای ھەڵبژاردن ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پارتی بە یەکجاری بگەڕێتەوە سنووری نەینەوا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.
جەمیلە ئەسوەد ڕوونی کردەوە: پارتی پلانێکی گشتگیری بۆ چوار ساڵی ئایندە ئامادەکردووە و لەگەڵ سەرکەوتنی پارتی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەست بە جێبەجێکردنی پلانی پارتیمان دەکەین، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی خزمەتگوزارییان پێویستە، ھەموو ھەوڵێکیش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نەینەوا دەدەین، چونکە ئێستا خزمەت بە ئاوارەکان ناکرێت و تەنانەت ئەگەر نەگەڕێنەوە لە مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتیش بێبەش کراون، یەکێک لە خاڵەکانی پلانی پارتی گەڕاندنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانە ئەویش بە ئاسایی کردنەوەی ڕەوشی ناوچەکانیان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار