ماموستایانی کەرکووک : پێویستە لەڕێگەی هەڵبژاردن جارێکی دیکە دەسەڵات بۆ کورد بگەڕێتەوە

کەرکووک_ KDP.info_ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە سەرەتای مانگی 11دەستی پێکردووە و پارتیش بە لیستی ژمارە 197بە 30 کاندید دەستی بە بانگەشە کردووە و بەردەوامە، ماموستایانی کەرکووکیش دەڵێن، پێویستە هەمووان بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لەڕێگەی هەڵبژاردن جارێکی دیکە دەسەڵات بۆ کورد بگەڕێتەوە، چونکە ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنوسسازە.
مامۆستا ئیبراهیم عبدولوەهاب، ماموستای ئامادەیی لە شاری کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ئه‌م جاره ته‌نها هه‌ڵبژاردنێک نییه بۆ دیارکردنی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڵکو ئه‌مجاره هه‌وڵێکه بۆ بێهێزکردن و ده‌رکردنی کورد له شاره‌که، وه‌کو چۆن له‌ڕووی سه‌ربازی داگیرکراوه له‌ڕووی یاسایی داگیری بکه‌ن و دیمۆگرافیای شاره‌که بگۆڕن به‌ناوی خۆیان بکه‌ن که ده‌یان و سه‌دان ساڵه کورد هه‌وڵیداوه شاری که‌رکووک له‌داگیرکاری بپارێزێت و له‌و پێناوه خوێنی داوه، بۆیە ئێمه ده‌زانین و لاشمان ڕوونه له ساڵی ٢٠٠٥ ەوه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک نه‌کراوه، هۆکاری نه‌کردنیشی ڕوون و ئاشکرایه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ناوچه‌که بووه ڕێگری کردووه له هێنانی خه‌ڵکی شاره‌کانی تر بۆی.
ماموستا ئیبراهیم عەبدولوەهاب گوتیشی: له‌ساڵی ٢٠١٣ کاتێک له عێراق هه‌ڵبژاردن کرا بۆ ئه‌نجوومە نی پارێزگاکان که‌رکووک بێبه‌ش کرا له‌و هه‌ڵبژاردنه و له‌دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٧ وه نەمانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ناوچه‌که و هێنانی خه‌ڵکی له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق پێدانی ناسنامه‌ی شاره‌که و نیشته‌جێکردنیان له شاره‌که ئه‌مانه و ده‌یان هۆکاری تر واده‌کات نه‌ته‌وه‌کانی تر به بایه‌خه‌وه بڕواننه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو چۆن له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه داگیریان کردووه له ڕووی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ده‌ست بهێنن و به‌یه‌کجاری شوناسی کوردی له شاره‌که بسڕنه‌وه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی که‌رکووک زۆر هۆشیاربن، به‌ده‌ستی خۆیان چاره‌نووسی شاره‌که‌ی خۆیان دیار بکه‌ن .. ئایا که‌رکووک کوردستانییه یاخود نا، پێویسته خه‌ڵکی که‌رکووک تووڕه‌یی و گله‌ییه‌کانیان به‌لاوه بنێن و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانیان دیار بکه‌ن.
لای خۆشیەوە مامۆستای مه‌شقی سه‌ربازی، ماموستا هه‌ردی بیبانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمه وه‌کو مامۆستایانی مه‌شقی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پشتگیری هه‌موو هه‌وڵێکی دیموکراسی ده‌که‌ین له شاری که‌رکووکی دڵی کوردستان، بۆ ئێمه زۆر گرینگه گه‌لی کورد به‌گشتی بتوانێت مافه ده‌ستوورییه‌کانی خۆی به ده‌ست بهێنێت له‌ڕووی سه‌ربازییەوە و پێشمه‌رگه یه‌کیگرتووه به‌رامبه‌ر هه‌ر جیاکاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌کی ده‌کرێ دژی ڕۆڵه‌کانمان له شاری که‌رکووک، به‌خوێن و به‌دڵ ئاماده‌ین به‌رگری له شار و گه‌له‌که‌مان بکه‌ین بیر و باوه‌ڕی پێشمه‌رگه هه‌موو کات پێکه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیریی و یه‌کتر قبوڵ کردن بووه، داواکارین هه‌موو تاکێکی کوردی ئه‌مشاره به‌بێ دوو دڵی بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌نگی خۆیان بده‌ن بێ هیچ ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌ک، چونکه هه‌میشه هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌بێته قه‌ڵغانێک بۆ هه‌ر تاکێکی کورد له‌م شاره بێ جیاوازی ئه‌وه‌ی له ڕابردوو له‌ده‌ستماندا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له ده‌رئه‌نجامی خیانه‌تێکی نیشتیمانی .. پشت به‌خوا و ئومێد به‌گه‌لی خۆمان به‌ڕێگای پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی به‌ده‌ستی دێنینه‌وه. پارتی دیموکراتی کوردستان بە 30 کاندید بە لیستی ژمارە 19 لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەشداری کردووە و ئێستاش پرۆسەی بانگەشە دەستی پێکردووە، خەڵکی کەرکووک بە گەرموگوڕییەوە پێشوازی لە کاندیدانی پارتی دەکەن.
بڵند ئیبراهیم




