٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باسل جەرجیس: عەرەبەکانی نەینەوا لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵدەبژێرن

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی عەرەب لەسەر لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێی وایە، ڕێژەیەکی زۆری دەنگدەری پێک ھاتەی عەرەب دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دەدەن، دەشڵێ: عەرەبەکانی نەینەوا ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لەبیر ناکەن.

باسل جەرجیس، کاندیدی ژمارە ٩ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی ١٩٧ی پارتی لیستی ھەموو پێکهاتەکانە لەبەر ئەوەش من وەک عەرەبێک لە سنووری مەخموور خۆم لەسەر لیستی پارتی کاندید کردووە و شانازیش بە پارتی و لیستەکەی دەکەم، چونکە ئێمە وەک ھاووڵاتییانی عەرەبی نەینەوا ڕۆڵی سەرۆک بارزانی قەت لەبیر ناکەین بەرامبەر بە ھاووڵاتییانی ئێمە لە کاتی تەنگانەدا.

کاندیدەکەی پارتی لە نەینەوا گوتیشی: ژمارەیەکی بەرچاوی پێکھاتەی عەرەب لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، بەتایبەتیش عەرەبەکانی دانیشتووی سنووری مەخموور و گوێڕ.

باسل جەرجیس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دەیان ساڵە ئێمە لەگەڵ برایانی کوردی ناوچەکە پێکەوە دەژین و ھیچ کێشەیەکمان نەبووە، ئەگەر بەندە متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنێ و بچێتە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زیاتر گرینگی بەو پێکەوەژیانەی ئێستا ھەیە دەدەم، تێگەیشتووم جیاوازی کردن لەنێوان پێکھاتەکان ھیچ مانایەک نابەخشێ، تەنیا پێکەوەژیان چارەسەری ھەموو کێشەکانە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار