٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی چەندین ئاھەنگ بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە نەینەوا ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا ئاشکرایکرد، لە رۆژانی داھاتوو پارتی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنوری پارێزگای نەینەوا فراوانتر دەکات و چەندین ئاھەنگ و مەراسیمی جەماوەریش بەڕێوەدەچن.

نازم کەبیر، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لەگەل نزیک بوونەوە وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پارتی لەو پارێزگایە ھەلمەتی ھەڵبژاردن چرتر دەکاتەوە و زیاتر گەرم و گۆڕی بە بانگەشەی پارتیەوە دیار دەبێت، لەھەموو ھەڵبژاردنەکانیش ھەر بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت بۆ ھەموو لایەنەکان تا نزیک ببینەوە لە رۆژی دەنگدان بانگەشە زیاتر گەرم دەبێت.

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت" بانگەشەی پارتی بۆ ھەڵبژاردن بەشێوەیەکی زۆر ئاسایی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ھیچ ئاستەنگێکی ئەوتو دروست نەبوە بۆ لیست و کاندیدانی پارتی لە مووسڵ و دەوروبەری.

نازم کەبیر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ئێمە پلانی خۆمان ھەیە وەک پارتی بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و بەچەند قۆناغێک جێ بەجێی دەکەین، بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو چەندین ئاھەنگ و مەراسیمی جەماوەری بۆ دەنگدەران و ئەندام و ھەوادارانی پارتی لە سنوری پارێزگای نەینەوا ئەنجامبدرێن و کاندید و جەماوەری پارتی تێدا ئامادە دەبن.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار