٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەقەزای سێمێل بە گوژمەی ٣٥ ملیار دینار پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک بە گوژمەی ٣٥ ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ دەچنە بواری جێبەجێکردن، قایمقامی قەزاکەش دەڵێ: لە ئایندەیەکی نزیک ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن.

خەلیل مەحموود، قایمقامی قەزای سێمێل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پرۆسەی ئاوەدانی و لەو چوارچێوەیەدا بەمگوژمەی ٣٥ ملیار دینار چەندین پڕۆژەی نوێی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای سێمێل جێبەجێ دەکات، پڕۆژەکان لە قۆناغی تەندەردان و لە ئایندەیەکی نزیک دوای تەواوبوونی رێو شوێنی یاسایی و کارگێڕی دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
قایمقامی سێمێل گوتیشی: پڕۆژەکان زۆربەی بوارەکان لەخۆ دەگرن، لەوانە دروستکردنی یاریگا، شەقامی ٣٠ی مەتری و ٦٠ مەتری لە سەنتەری قەزاکە و چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری.

خەلیل مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دەسەڵات بە ھەموو شارەوانییەکان دراوە بۆ ئەوەی زەوی بفرۆشن  و لەبەرامبەردا پڕۆژە جێبەجێ بکرێن، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سێمێل تا ئێستا بە گوژمەی پێنج ملیار دینار زەوی فرۆشراوە و ئەو پارەیە ھەمووی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەکاردێ.

قائید میرۆ 

هەواڵی پەیوەندیدار