٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوھام سەعید: ڕێژەی بەشداری ئاوارەکان لە ھەڵبژاردن زیاتر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شنگال پێی وایە، لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕێژەی بەشداری دەنگدەر زیاتر دەبێت، گوتیشی: لیستی ١٩٧ی پارتی سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست دێنێ.

سوھام سەعید، بەرپرسی ناوچەی سیبای پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی ١٩٧ی پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێ، چونکە پارتی خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بە ھێزی یەکەم بمێنێتەوە و جەماوەری سنوورەکەش پاڵپشتی لیستی ١٩٧ی پارتی و کاندیدانی دەکەن، ئێمە ڕۆژانە لەنێو خەڵکداین بۆ بانگەشە و پێشوازییەکی زۆر لە لیستی پارتی دەکرێت.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: سنووری ئێمە زیاتر دەڤەری بەعاج دەگرێتەوە و خەڵکی ئێمە ٨٠%ی ئاوارەیە و لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ھەموو دەنگدەرانی سنوورەکە خۆیان بۆ رۆژی ھەڵبژاردن ئامادەکردوە و بەشداریەکی کارایان دەبێت لە رۆژی ١٨ی مانگی داھاتوو بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.

سوھام سەعید ڕوونی کردەوە: بە بۆچوونی ئێمە خەڵک لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو ڕێژەیەکی زیاتر بەشداری دەکات، بەتایبەتی ئاوارەکانی کوردی ئێزدی، چونکە ئەوان دەڵێن ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ ئێمە لە پەرلەمانیش گرینگترە و دەتوانین نوێنەری خۆمان بنێرینە ئەنجوومەن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار