عەلی خەلیل: پارتی لەدوای ھەڵبژاردن چەندین پۆستی پارێزگای نەینەوا وەر دەگرێت
__2023_11_19_h16m25s10__ER.jpg)
بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لیستی ١٩٧ی پارتی ھەموو پێکهاتەکانی نەینەوا لەخۆ دەگرێت و ڕابردوو سەلماندوویەتی کوتلەی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ بەرژەوەندی خەڵک کار دەکەن و دوای ھەڵبژاردنیش چەندین پۆستی پارێزگاکە بەدەست دێنین.
عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لیستی ھەموو پێکھاتەکانی نەینەوایە و ٥٢ کاندیدی ھەیە کاندیدەکانی پارتیش لە ھەموو پێکھاتەکانی پارێزگاکەن، بۆ نموونە لەو ٥٢ کاندیدەی لیستی پارتی ١٤ کاندیدی عەرەبە و ھەشت کاندیدی کوردی ئێزدی و کاندیدی کوردانی کاکەیی و ھەموو پێکھاتەکانی تێدایە.
بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ گوتیشی: ڕابردوو سەلماندوویەتی کوتلەی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی سنوورەکەن و بۆ بەرژەوەندی ھاووڵاتییان کار دەکەن لە خولی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا جگە لە ئەندامانی پارتی ھەموو لایەنەکانی دیکەی نێو ئەنجوومەن دراونەتە دەستەی نەزاهە.
عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە ڕابردوو پارتی ھەشت ئەندامی ئەنجوومەنی ھەبووە، ئەگەر ئەمجارەش متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنن دەتوانن زیاتر خزمەتی نەینەوا بکەن، چونکە دوای ھەڵبژاردن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کوتلەکانی دیکەی ئەنجوومەن حکوومەتی خۆجێیی نەینەوا پێکدێت و پارتیش چەندین پۆستی گرینگ بەدەست دێنێ.
قائید میرۆ




