٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماموستا ئەیاد خورشید: خەڵک لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە ئەو نادادییەی بەرامبەر کورد کراوە ڕاست دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی:  خەڵک چاوەرێی ئەوە دەکات لەم هەڵبژاردنە لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە باڵانسی ناعەدالەتی و نادادپەروەری  ئەو شەش ساڵەی ڕابردوو بەرامبەر کورد کراوە ڕاست بکرێتەوە و جارێکی دیکە سەنگی کورد بۆ شارەکە بگەرێتەوە کە زۆرینەیە و کەرکووک شاری پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانە.
ماموستا ئەیاد خورشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بابەتی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک واتا گەڕانەوەی کورد بۆ شارەکە، ئەوە ڕای گشتی خەڵکی کەرکووکە، چونکە ئێستا خەڵک پێی وایە کورد دەگەرێتەوە بۆ کەرکووک دوای شەش ساڵی بارەگای لقی سێی پارتی لەم هەفتەیە لە کەرکووک دەکرێتەوە  ئەمەش خواستی خەڵکی کەرکووکە، بەهۆی ئەوەی لەماوەی ئەم ساڵانە ناعەدالەتی و تەعەدایەکی زۆر لە کورد کراوە، بۆیە خەڵک چاوەڕێی ئەوە دەکات لەم هەڵبژاردنە لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە باڵانسی ناعەدالەتی و نادادپەروەری ئەو شەش ساڵەی ڕابردوو بەرامبەر کورد کراوە ڕاست بکرێتەوە، بۆیە خەڵک چاوی لە پارتییە ئەو باڵانسە بگۆڕێت، ئەو هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنوسسازە و پارتی هەڵگری ئاڵای نیشتیمانیی و نەتەوەییە، بۆیە خەڵکی کەرکووک چاوی لە پارتییە زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت و کۆتایی بەو ناعەدالەتییە بێنێت و خزمەتی سەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکان بکرێت بێ جیاوازی.
ماموستا ئەیاد خورشید گوتیشی: پێدانی بارەگای پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک بە زانکۆی کەرکووک بەڵگەیەکە بۆ پێکەوەژیان لە شارەکە و ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەیە پارتی نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک، بۆیە خەڵک ئەم هەڵوێستە بەرز دەنرخێنێت و خەڵکێکی شۆڤینی و ناحەز پێیان وایە پارتی لەژێر فشار بارەگای خۆی پێشکەش کردووە بە زانکۆی کەرکووک، ئەمە ڕاست نییە، چونکە پارتی لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک هۆڵەکەی بەخشییە زانکۆی دهۆک، ئەمە کارێکی تازە نییە و ئەولەویەت لای پارتی زانست و ئاشتیی و پێکەوەژیانە لە کەرکوک، بۆیە خەڵک گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک بە گەڕانەوەی کورد دەزانێت بۆ شارەکە.
خورشید باسی لەوەشکرد: ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر گرنگە و هاوشێوەی سەرژمێری ساڵی (1957)ە بۆیە  ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کورد زۆرینەیە و کەرکووک شارێکی کوردستانییە  و  پێویستە بە هەموو توانایەکەوە هانی خەڵک بدەین و بیسلەمێنین کورد لە کەرکووک زۆرینەیە و جارێکی دیکە پڕۆژەی ناحەزانی خۆمان پوچەڵ بکەینەوە و جارێکی دیکە خزمەتگوزاری بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە و کۆتایی بە ناعەدالەتی لەوشارە بێت، چونکە خەڵک لە ماوەی ئەو شەش ساڵە لە هەموو ڕوویەکەوە ماندووە و پێویستە کۆتایی پێبێت و جارێکی دیکە کورد بە هێزەوە بگەڕێتەوە، دڵنیام خەڵک ئەو کارە دەکات و چیتر خەونی دوژمنانی کورد بەدی نایەت و شێوازی ڕاستەقینەی کەرکووک دیار دەکەین، ئەو شارە هی پێکەوەژیانە و ئارامی و خزمەتکردن بۆ شارەکە دەگەڕێتەوە.
دەشڵێت: زانکۆی کەرکووک لە دوای 2003وە دامەزراوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستێکی باڵای هەبوو لە دامەزراندنی کە چەندین بینای پێشکەشی ئەو زانکۆیە کردووە، لەوانە بینای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بە فەرمانی  سەرۆکی حکوومەت دروستکراوە و بینای کۆلیژی بزیشکی گشتی لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێم دروستکراوە و دامەزراندنی چەندین تاقیگە و بەهەزاران پەرتوک بۆ زانکۆی کەرکووک حکوومەتی هەرێم دابینی کردووە، بۆیە حکوومەتی هەرێم لەدوای پرۆسەی ئازادی بەردەوام ڕۆڵی لە پێشخستن ودامەزراندنی زانکۆی کەرکووک  هەبووە، ئەوەی دەکرێت تازە نییە و حکوومەتی هەرێم و پارتی هەمیشە ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی شاری کەرکووکدا هەبووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار