٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی لیستی پارتی لە کەرکووک: بەڵێن دەدەین ڕێگری لە گەندەڵی بکەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە کەرکووک دەڵێت: پارتی دەبێتە سەر مەشقی پێکەوەژیان لە کەرکووک و بەڵێن دەدەین رێگری لە گەندەڵی بکەین و گەندەڵکاران بەسزای خۆیان بگەینین، بۆ ئەوەی چیتر کەس جورئەت نەکات دەست بۆ موڵکی گشتی ببات.
حەسەن شێخانی، سەرۆکی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و کاندیدی ژمارە 1 لە لیستی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: گومانی تێدا نییە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک مژدە بەخشە بۆ خەڵکی کەرکووک و بۆ نەیارانیش گورزێکە، ئێمە بە ڕێنمایی سەرۆک بارزانی بەرنامە و سەرمەشقی کارەکانمان لەوشارە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردنە، بۆیە بەو نەفەسە کار دەکەین ببینە چەترێک بۆ تەواوی نەتەوە و ئاین و ئاینزاکان و پێکەوە ئەو دۆخە ناهاوسەنگەی لە شار هەیە بۆ دۆخی ئەساسی خۆی بگێڕینەوە و تەعریب ڕاگرین، چونکە ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستانین و کەرکووک شارێکی کوردستانییە و مافی هەموو پێکهاتەکانە بەئارامی بژین.
حەسەن شێخانی گوتیشی: ئێمە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئارامی بەڕێوە دەبەین، کاری ئێمە ئەوەیە فەلسەی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بە خەڵک بڵێین و پێویستمان بە هیچ شتێک نابێت، ئێمە لەسەر ئەو ڕێبازە فێرکراوین نە حەقمان دەخورێت و نە حەقی کەسیش دەخۆین، بۆیە بەپێی بەرنامەی خۆمان کار دەکەین  و  سازش لە سەر کوردستانییەتی کەرکوک ناکەین و ڕێگری لە تەعریب دەکەین، بەڵێن بەخەڵکی خۆمان دەدەین گەندەڵکاران ڕادەگرین کە چووینە ناو ئەنجوومەنیش سزایان دەدەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە جورئەتی ئەوە نەکەن دەست بۆ موڵکی گشتی ببەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار