٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دانانی ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە پێگە جیهانی و سیاسییەکان دەستکەوتێکی مەزنە

سەرچاوە: KDP.info

سکۆپیا-KDP.info- لە سکۆپیای پایتەختی باکووری مەکەدۆنیا، کۆنگرێسی لاوانی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە لە کۆبوونەوەی گەنجانی پارتی گەلانی ئەورووپا بەشدارن.

فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات KYC بەشدارە و بە هەنگاوێکی گرنگی سیاسی بۆ هەرێمی کوردستان و دۆزی گەلی کورد هەژماری دەکات.

سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد دەڵێ، بوونی ئەندامیەتی KYC و سیاسەتمەدارانی کورد و دانانی ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە پێگە جیهانی و سیاسییەکان، دەستکەوتێکی مەزنە بۆ گەلەکەمان و دیپلۆماسیەتی هەرێمەکەمان.

شایەنی باسە، کۆبوونەوەی ئەمجارەی سیاسەتمەدارانی گەنجانی ئەورووپا لە مەکەدۆنیا، بە بەشداریی ٣٧ وڵاتی ئەورووپی و ٦١ پارتی سیاسی دەستی پێکردووە و، پێگەیەکی گرنگە کە دوایین بارودۆخی هەرێمی کوردستان تێیدا باس بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار