٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسعوود نووری: لە ناحیەی گوێڕ چەندین پڕۆژەی خزمەت گوزاری جێبەجێ کراون

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تەنیا ئەمساڵ بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێکراون، گوتیشی: لەڕووی ئەمنیەوە ئێستا ڕەوشی گوێڕ سەقامگیرە.

مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمساڵ بەھۆی دواکەوتنی بودجەوە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گوێڕ دواکەوت، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش توانیومانە بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی گوێڕ جێبەجێ بکەین، پڕۆژەکانیش پێکھاتوون لە پڕۆژەی ئاوی گوێڕ و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی سەلاحەدین و چەندین پڕۆژەی دیکە لە سەنتەری ناحیە.

بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ گوتی لە گوندەکانیش چەندین پڕۆژە جێبەجێ کراون لە کەرتی ئاو، کارەبا و رێگاوبان، جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر ژیانی ھاووڵاتییانی سنووری ناحیەکەمان.

لەبارەی ڕەوشی ئەمنی مەسعوود نووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:  ھێزی پێشمەرگە لەو شوێنانەی پێویسبێ جێگیرکراون، ڕەوشی ئەمنی دەڤەری گوێڕ بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیرە و ھیچ کێشەیەکی ئەمنی نیە، ئەوانەشی بەھۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە ببوون گەڕاونەتەوە شوێنەکانیان.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار